زۆركات حه‌ز ئه‌كه‌ین بزانین ئایا كه‌سێكیتر
ده‌ستكاری كۆمپیوته‌ره‌كه‌مانی كردووه،له ماڵ یاخود فه‌رمانگه یا هه‌ر جێیه‌كی تر.
له‌وانه‌یه زۆربه‌مان ڕۆژانه ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام بۆ كاری تر،به‌ڵام له راستیدا
رێگه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ گه‌شتن به وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌مان.
له RUN ئه‌نوسین Eventvwr.msc و په نجه‌ره‌ی Event viewer مان بۆ ئه‌بێته‌وه،
له‌سه‌ر systemكلیك ئه‌كه‌ین ، له لای راستی په‌نجه‌ره‌كه‌وه به پێی ئه‌و كات و مێژوه‌ی
كه نوسراون و په‌یوه‌ندییان به روداوه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مانه‌وه هه‌یه،هه‌ر له كردنه‌وه‌ی
پرۆگرامێك و رودانی هه‌ڵه‌و كارابونی ڤایرۆس و....هتد.به‌راورد كردنی ئه‌و كاته‌ی كه خۆمان كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان كوژاندۆته‌وه و وه كاته ئاماژه پێكراوه‌كانی ئه‌م لیسته،
بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێت كه ئیش به كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان كراوه له‌و كاتانه‌ی كه خۆمان
ئیشمان پێی نه‌كردووه.
بۆ سرینه‌وه‌ی ئه‌م تۆمارانه‌ش ،باشتروایه پێش كوژاندنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بێت،
برۆ له Action.كلیك له(Clear all Events) بكه‌و پاشان No .ئه‌مه بۆ ئه‌وه باشه كه
كاتێك كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كرده‌وه، ئه‌گه‌ر له Event Veiwer تۆمار هه‌بوو مانای وایه
كار به كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كراوه...
بابەتی پەیوەندیدار: كومبيو ته ر
بەروار : 2012/4/11 | 8:36 PM | نوسراوە : ناحيه ى رزكارى |



