دوای دابه‌زاندن و چه‌سپاندنی به‌رنامه‌ی
Microsoft Visual Basic 6.0 له ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا به‌رنامه‌كه
بكه‌ره‌وه و Standard EXE هه‌ڵبژێره .ناساندنی په‌نجه‌ره‌كان…لێره‌دا
باسی ئه‌و په‌نجه‌رانه ده‌كه‌ین كه ده‌كه‌ونه رووكاری به‌رنامه‌كه و بۆ
ئاسانكاری له لیسته‌كان هه‌ڵێنجراون و زۆر به‌كاردێن و پێویسته بۆ
دروستكردنی فه‌رهه‌نگه‌كه به‌وردی بیان زانین ئه‌وانیش په‌نجه‌ره‌كانی
(General , Project , Properties , Form layout )
بڕوانه وێنه‌ی ژماره (1) بۆ ئاشنابوون به په‌نجه‌ره‌كان

1- په‌نجه‌ره‌ی General : ئه‌م په‌نجه‌ره یه زۆر كار له خۆده‌گرێت وه‌ك:
> Picturebox به‌كاردێت بۆ هێنانی بۆكسی وێنه
> Textbox به‌كاردێت بۆ هێنانی بۆكسی نوسین
> Label به‌كاردێت بۆ هێنانی نوسین بێ بۆكس
> Frame به‌كاردێت بۆ هێنانی فره‌یم
> CommandButtom به‌كاردێت بۆ هێنانی دوگمه
> Combobox به‌كاردێت بۆ هێنانی لیستی داخراو
> Listbox به‌كاردێت بۆ هێنانی بۆكسی لیست
> Image به‌كاردێت بۆ هێنانی وێنه بێ بۆكس
چه‌ندین كاری تری گرنگ .
2-په‌نجه‌ره‌ی Project : ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه به‌كاردێت بۆ نیشاندانی پرۆجێكت و فۆرمه‌كان له گه‌ڵ نیشاندانی رووكار و كۆد.
3- په‌نجه‌ره‌ی Properties : ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه به‌كاردێت بۆ گۆرانكاری
كردن له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و فۆرمه‌ی كه كردومانه‌ته‌وه و
كاره‌كه‌شی گرنگه كراوه به دووبه‌ش: به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌كان
به شێوه‌ی ئهلف و بێ ڕیزده‌كات و به‌شی دووه‌میشیان تایبه‌تمه‌ندیه‌كان
به‌شێوه‌ی به‌ش ڕیزده‌كات ، كه ده‌توانین له‌م به‌شه‌دا گۆرانكاری له
ڕه‌نگ و فۆنت و باگراوند و قه‌باره و ستایل و رووكاری فۆرمه‌كه به‌گشتی
بكه‌ین.
4- په‌نجه‌ره‌ی Form layout: ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه به‌كاردێت بۆ نیشاندانی
فۆرمه‌كه له لایه‌ك له لاكانی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان به‌و شێوه‌ی
خۆمان ئاره‌زووی ده‌كه‌ین.
دروستكردنی فه‌رهه‌نگێك
كاتێك ئێمه به‌رنامه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه پرۆجێكتێك ده‌كرێته‌وه كه
فۆرمێكی له‌ناودایه و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی
ده‌ده‌ینێ كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ین ئینجا هه‌ڵده‌ستین به داڕشتنی كۆد و
ئه‌و ئه‌و شتانه‌ی كه پێویستن بۆ فه‌رهه‌نگه‌كه.
1- ئێمه سه‌ره‌تا لیستی سه‌ره‌كی دروست ده‌كه‌ین و ده‌توانین چه‌ندین به‌ش
له خۆبگرێت ئه‌ویش به چوونه سه‌ر لیستی Tools پاشان Menu Editor
هه‌ڵده‌بژێرین و ده‌بینین كه په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه و ده‌توانین
لیسته‌كان دروست بكه‌ین ، بڕوانه وێنه‌ی ژماره (2)
![[وێنه: 849a77619a.jpg]](http://kitn.net/up/uploads/jpg/849a77619a.jpg)
دوای دروستكردنی لیسته‌كان و ئه‌وبه‌شانه‌ی كه له‌ناویاندایه
هه‌ڵده‌ستین به داڕشتنی كۆد بۆ به‌شه‌كانی ناو لیسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چالاك
ببن بۆنمونه له لیستی Fileكۆد بۆ Exit داده‌نێین ئه‌ویش به كلیك كردن
له سه‌ری و پاشان له شوێنی نوسینی كۆده‌كه ده‌نوسین End ، هه‌روه‌ها
به‌هه‌مان شێوه ده‌توانین About له لیستی Help دا ببه‌ستینه‌وه به
فۆرمێكی تر كه زانیاری ده‌رباره‌ی دروستكهرو به‌رنامه‌كه‌ی تێدا بنوسین
ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه به كلیك كردن له‌سه‌ر About شوێنی نوسینی كۆده‌كه
ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌م كۆده ده‌نوسین له ژێر یه‌كتری
Form2.Show vbModal
Form1.Hide
واتا فۆرمی یه‌كه‌م كه فۆرمی سه‌ره‌كیه له‌كار بكه‌وێت و فۆرمی دووه‌م
كه فۆمی About ه ده‌ربكه‌وێت و نا‌توانیت بگه‌رێیته‌وه سه‌ر فۆمی یه‌كه‌م
هه‌تا ئه‌و كاته‌ی فۆرمی دووه‌م كراوه‌بێت چونكه له كۆدهكهدا
نوسیومانه vbModal ، به‌ڵام كاتێك ئه‌م ووشه‌یه له كۆدهكهدا نه‌نوسین
ئه‌وا ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر فۆرمی یه‌كه‌م واتا له یه‌ك كاتدا
ده‌توانین له هه‌ردوو فۆرمه‌كه‌دا كاربكه‌ین به‌مه‌رجێ فۆرمی دووه‌مان
دروستكردبێت ئه‌ویش له په‌نجه‌ره‌ی Project دروست ده‌كرێت كه پێشتر
ئاماژه‌مان پێدا.
بڕوانه وێنه‌ی ژماره (3)
![[وێنه: 23ed43743a.jpg]](http://kitn.net/up/uploads/jpg/23ed43743a.jpg)
2- دوای ته‌واوكردنی لیسته‌كان و داڕشتنی كۆد بۆیان ئینجا دێین له‌ناو فۆرمه‌كه‌دا Combobox و Textbox دروست ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌ك كه له Combobox دا ئه‌و ووشه‌یه بنوسین كهدهمانهوێت ماناكه‌ی ده‌ربكه‌وێت ئه‌ویش له Textbox دا من لێره‌دا به‌م شێوه‌یه رێكم خستوون ، بڕوانه وێنه‌ی ژماره (4)

پاشان دوو كلیك له‌سه‌ر Combo1 ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆدی وشه‌كان بنوسین ئه‌ویش به‌دوو هه‌نگاو ده‌كرێت :
- هه‌نگاوی یه‌كه‌م
بۆ ده‌ركه‌وتنی ووشه‌كان له ناو Combo1 دا دوو كلیك له‌سه‌ر فۆرمه‌كه ده‌كه‌ین ئه‌م كۆده ده‌نوسین: بڕوانه وێنه‌ی ژماره (5)
![[وێنه: 810ab5fe81.jpg]](http://kitn.net/up/uploads/jpg/810ab5fe81.jpg)
واتا له Combo1 دا ئه‌و وشه‌یه ده‌ربكه‌وێت كه له‌نێوان دوو ” دا
نوسراوه ، ئه‌مه ته‌نها بۆ ده‌ركه‌وتنی ووشهكه یه له‌ناو Combo1 كاتێك
كلیك له‌سه‌ر سه‌همی فراوانبوون ده‌كه‌ین.
- هه‌نگاوی دووه‌م
أ) به‌نوسین/ به‌ستنه‌وه‌ی ووشه‌ی ناو Combo1 به ووشه‌ی Text1 واتا كاتێك
ووشه‌یه‌ك له‌ناو Combo1 دا بنوسین به ئینگلیزی پاشان ماناكه‌ی به‌كوردی
له Text1 دا ده‌ربكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ش دوو كلیك Combo1 ده‌كه‌ین ئه‌و كۆده
ده‌نوسین: بڕوانه وێنه‌ی ژماره (6)

واتا له Combo1 دا ووشه ئینگلیزیه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌و ووشه كوردییه
بێت كه له Text1 دایه ، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه هه‌موو ئه‌و ووشانه
ده‌نوسین كه ده‌مانه‌وێت له ناو فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا هه‌بن .
ب) به كلیك كردن / كاتێك بمانه‌وێت به كلیك كردن له سه‌ر ووشه‌ی ناو
Combo1 ماناكه‌ی له Text1 دا ده‌ربكه‌وێت ده‌بێت هه‌مان كۆد بنوسین به‌ڵام
له جیاتی Change ده‌نوسین Click ، بروانه وێنه‌ی ژماره (7)

![[وێنه: 345afbae80.jpg]](http://kitn.net/up/uploads/jpg/345afbae80.jpg)
بابەتی پەیوەندیدار: كومبيو ته ر



