| پاراستنی هەژماری فەیسبووکەکەت لە هاک کردن |
زۆر هاوڕێمان لە فەیسبووکدا ناوەکانیان هاک کراوە، بێگومان ئەمەش لەبەر
چەند هۆکارێک بووە، لەوانە بەکارهێنانی تێپەڕەوشەی ئاسان، نووسینی
زانیارییەکانی هەژمارەکەی لە پەڕەیەکی تەزویردا یان چەند هۆکارێکی تر. لەم
وانەیەدا دەمەوێت باسی دوورخستنەوەی هەژمارەکەت بکەم لە هاک کردن بە جۆرێک
ئەگەر هەر کەسێک هەوڵی چوونە ژوورە بدات بە ناوەکەت، ئەوا ئاگادار
بکرێیتەوە. ئێستاش هەنگاوەکان لەگەڵم جێبەجێ بکە بۆ ئەوەی لە ئەمڕۆوە
هەژمارەکەت بەم شێوەیە پارێزراو بێت.
سەرەتا هەژمارەکەت بکەرەوە و لە سەرەوەی لای ڕاستدا کرتەی Account بکە پاشان Account Settings هەڵبژێرە.
ئێستا پەڕەیەکت بۆ دەبێتەوە تۆش Account Security بدۆزەرەوە و لە بەرامبەریدا کرتەی Change بکە.
دوای کرتە کردن لەسەر Change کۆمەڵێک هەڵبژاردەت بەرچاو وەک ئەم وێنەیە:
١ – بە چالاک کردنی واتە بە دانانی نیشانی ڕاست لەم چوارگۆشە بچووکەی
لای چەپی نووسینەکە، دەتوانیت بە شێوەیەکی پارێزراوتر سەردانی فەیسبووک
بکەیت.
٢ – کاتێک کەسێک هەوڵی چوونە ژوورەوە دەدات بە هەژمارەکەت ئەوا
دەتەوێت بە کام ڕێگا ئاگادار بکرێیتەوە ئەگەر ئەوەی یەکەمیان چالاک بکەیت
(واتە Send me an email) ئەوا لە هەر هەوڵدانێکی چوونەژوورەوە ئیمێلێکت بە
دەست دەگات و ئاگادار دەکرێیتەوە. بە هەمان شێوە ئەگەر ئەوەی دووەم (Send
me a text message) هەڵبژێریت، ئەوا بۆ ئاگادار کردنەوەکە کورتەنامەیەک
بۆ مۆبایلەکەت دێت.
٣- ئەگەر ئەم هەڵبژاردەیە چالاک بکەیت، ئەوا کاتێک کەسێک بە
هەژمارەکەت دەچێتە ژوورەوە ئەوا کۆدێک بە کورتەنامە بۆ مۆبایلەکەت، دێت.
ئینجا دەبێت ئەو کۆدە بۆ هەژمارەکەت داخڵ بکەیت ئینجا دەتوانیت بچیتە
ژوورەوە. ئەگەر تۆ ئەم هەڵبژاردەیەت چالاک کردبێت ئەوا ئەگەر ئەو کەسەی
دەیەوێت هاکت بکات پاسوۆردەکەشت بزانێت، هەر ناتوانێت بە هەژمارەکەت بچیتە
ژوورەوە چونکە دەبێت ئەو کۆدەی بۆ مۆبایلەکەت هاتووە، داخلی بکات.
٤ – دوای ئەوەی خاڵەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمت ڕێکخست کرتە بکە لەسەر Save بۆ پاشەکەوت کردنی گۆڕانکارییەکان.
بابەتی پەیوەندیدار: تایبهت به فه یس بووك و كیشه كانی و ...هتد



