به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كاتی كڕینی كۆمپیوته‌ردا چه‌ند پرۆگرامێكی له‌گه‌ڵدایه وه‌ك:
سیسته‌می‌كارگێڕی ویندۆز Windows بۆ هه‌ڵسوڕاندن وجێبه‌جێكردنی فرمانه سه‌ره‌كییه‌كان.
ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر Internet Explorer بۆ چوونه ناو ئینته‌رنێت.
پاكه‌تی بیرۆ وه‌ك ۆركس Works بۆ كاروباری نوسینگه.
ۆرد Word بۆ كاركارتیاكرنی تێكست (ده‌ق).
چه‌ندین پرۆگرامی تری هه‌مه‌چه‌شنه...
كێ پرۆگرامێكی دیاریكراوی هه‌یه بۆ نوسین پێویست به كڕین یان په‌یداكردنی
پرۆگرامێكی تر ناكات، چونكه بۆ سه‌ره‌تا "باشترین پرۆگرام ئه‌وه‌یه كه
باشترین شاره‌زایت تیایداهه‌یه".
وه‌كوتر –
وین‌زیب WinZip یان وین‌ڕاڕ Winrar بۆ پێچانه‌وه و كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی قه‌باره گه‌وره.
ئه‌كرۆبات ڕیده‌ر Acrobat Reader بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕگانه‌ی فۆرماتی (پێ‌دێ‌ئێفPDF) یان هه‌یه.
ویندۆز مێدیا پلێیه‌ر Windows Media Player یان ڕێل ئۆن پلێیه‌ر Real One Player بۆ گوێبیست و بینین ی گۆرانی و ڤیدیۆ...
نێرۆ Nero بۆ سوتاندنی سی‌دی یان دی‌ڤی‌دی.
بۆ ئێمه‌ی كوردیش پێویستمان به پرۆگرامێك بۆ نوسینی كوردی هه‌یه وه‌ك یونی‌كورد‌ڤێب
unikurdweb
.
وه‌كوتریش چه‌ندین پرۆگرامی تر هه‌ن بۆ پارێزگاریكردن، به‌تایبه‌ت بۆ
ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ئینته‌رنێته‌وه نابێت نه‌یانبێت: ڤایرۆس، كرم، ترۆیانه و
زیانبه‌خشی تر، له یه‌ك شت‌دا هاوبه‌شن ئه‌ویش نه‌خواستراوییانه، وه‌كو تر
هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك زیان ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك مه‌ترسی له
كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دوربگریت پێویسته ئه‌م پرۆگرامانه‌ی خواره‌وه‌ت هه‌بن:
1- دژه ڤایرۆس Antivirus (كارێكی باشه، پێش هێنانی په‌ڕگه بۆ ناو
كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بێت وه‌ك دیسكێته، سی‌دی یان
ئینته‌رنێت، پێشوه‌خت بیپشكنیت به پرۆگرامی دژه ڤایرۆس، چونكه له‌وانه‌یه
به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به ته‌واوی له كار بكه‌وێت) بۆ نمونه
پرۆگرامی نۆرتۆن، یان Antivir Guard كه به خۆڕاییه و به‌به‌رده‌وامی
نویده‌كرێته‌وه. له http://www.av-free.de
2- دژه سیخوڕی Spyware زۆرجار ئه‌و پرۆگرامانه‌ی به خۆڕایین یان ڤێرژنی
تاقیكردنه‌وه‌ن پرۆگرامی جاسوسییان تێدایه، به‌بێئه‌وه‌ی هه‌ستبكه‌یت
زانیاری ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌نێرنه ئینته‌رنێت، هه‌ر له‌زانیاری
ده‌رباره‌ی ئه‌و كارانه‌ی له ئینته‌رنێتدا ده‌یكه‌یت یان دزینی ژماره‌ی
كۆنتۆ یان ووشه‌ی نهێنی. Aware Free-Lavasoft Ad پرۆگرامێكی زۆرباشه.
3- دژی دزه‌كردن یان هاكه‌ر Firewall (هاكه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌وڵده‌دات
به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌دزییه‌وه بچێته كۆمپیوته‌ره‌وه) پرۆگرامی
پاراستن دژی دزه‌كردن پێیده‌وترێت ئاگره دیوار Firewall ئه‌م پرۆگرامه
ڕێگرده‌بێت له په‌ڕگه‌ی نه‌خواستراوی ئینته‌رنێت. زۆنه ئه‌له‌رم Zone Alerm
پرۆگرامێكی باشه، له ویندۆزی ئێكس‌پی دا ئاگره دیوارێكی باش هه‌یه
هه‌رچه‌نده كه‌م وكورتیشی زۆره.
4- دژی ژماره‌لێده‌ر (Dialerschutz) ژماره‌لێده‌ر جۆره پرۆگرامێكن كه له
رێگای ئینته‌رنێته‌وه دێن یان دزه‌ده‌كه‌ن و پێیده‌وترێت دایله‌ر، ده‌توانن
ڕه‌وتی چونه‌ناوه‌وه‌ی ئینته‌رنێت بگۆڕن و پاره‌یه‌كی زۆرت لێبكێشنه‌وه.
بۆ خۆپاراستن له‌م به‌ڵایه YAW یان Coolspot Dialer Control پرۆگرامی باشن.
5- پاڵاوته‌ی پۆستی ئه‌له‌كترۆنی (ئی‌پۆست) Antispamware ئه‌وه‌ی
پۆستی‌ئه‌له‌كترۆنی ده‌نێرێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامیش ده‌كات. زۆرجار ئیپۆستت بۆ
دێت كه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ن ناونراو به Spam . زۆر له‌و جێگایانه‌ی
ئیپۆستی لاده‌كه‌یته‌وه دژه‌سپامیان هه‌یه.
6- پاڵاوته‌ی ڕیكلام Werbefilter له كاتی سه‌ردانی هه‌ندێك ماڵپه‌ڕدا
چه‌ندین په‌نجه‌ره‌ی ڕیكلام ده‌گرێنه‌وه كه مرۆڤ سه‌رشێت ده‌كه‌ن و زیانی
كات و ماده‌شت لێده‌ده‌ن، جابۆیه بۆ ڕزگاربون له‌م سه‌رئێشه‌یه پێویستیت به
پرۆگرامێكه وه‌ك webwasher .
7- داخه‌ر scrambler - chiffrierung وه‌ك زه‌رفی نامه وایه، ئی‌پۆست
ده‌پارێزێت له خوێندنه‌وه‌ی ناحه‌زان، بۆ خوێندنه‌وه پێویست به كلیلی
تایبه‌ت به‌وپرۆگرامه‌ی پێی داخراون ده‌كات. Steganos Security Suite
پرۆگرامێكی زۆرباشه و نرخی نزیكه‌ی 50 یۆرۆیه.
به بونی ئه‌م كۆمه‌ڵه پرۆگرامه ده‌توانم بڵێم كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت قه‌ڵغانێكی
باشی هه‌یه، ئه‌وه‌شت بیرنه‌چێت پاراستنی 100 له100 كارێكی مه‌حاڵه.
له كۆتایدا ماوه بڵێم ئه‌مانه به‌شێكی زۆر كه‌من له‌و هه‌موو پرۆگرامانه‌ی
كه‌له هه‌مووبواره‌كاندا هه‌ن، به‌ڵام وه‌ك به‌كارهێنه‌رێكی ئاسایی
.گرنگترینیانن، پرۆگرامه تایبه‌ته‌كان له بواره‌جیاجیاكاندا به‌جێده‌هێڵین
بۆ خواستراوانیان.
بابەتی پەیوەندیدار: كومبيو ته ر



